بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وائێل دەحدووح هەواڵنێری دانیشتووی غەززە کە بنەماڵەکەی بە رۆژێ شەهید بوون، نووسی: بەمزوانە جەنایەتکارانی جەنگی زایۆنیی و پشتیوانە ناسراوەکانیان لە بەرانبەر ورە و خۆراگری و بەرخۆدانی گەلی فەلەستین بە چۆکددا دێن.
کەنعانی رایگەیاندووە: وائێل دەحدوح لە هەواڵنێرە ئازادەکانە کە کارەساتی شەهادەتی بنەماڵەکەی لە غەززە بینی.
جەختیشی کرد: بەم زووانە تاوانبارانی جەنگی زایۆنیستی و لایەنگرانی ناسراویان لەبەردەم ئیرادە و کۆڵنەدان و ڕاوەستانی نموونەیی نەتەوەی فەلەستین شکست دێنن و لەسەر تاوانەکانیان سزا دەدرێن.
Your Comment